وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج تیرۆریستی داعشی له پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی نه‌ینه‌وا، پێنج تیرۆریستی داعشیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ئه‌و پێنج تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون له به‌ناو دیوانی جوند و سه‌ربازگاكانی گشتیی سه‌ربه داعش چه‌كداربوون و باس لهوهشكراوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشن، ھه‌روه‌ھا راشیانگه‌یاندووه كه له ماوه‌كانی رابردوودا، به‌شدارییان له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.