دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات پەلەنەکات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوبەش لە بابەتی دابەشکردنی موڵک و ماڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباروباری ئایینی ھەڵوەشێنراو، بە سەر هەردوو وەقفی شیعی و سوننییەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێویستی دەزانێت ئەو بابەتە بگەڕێنرێتەوە بۆ رای شارەزایانى شەرعی و یاسایى و کەسانی خاوەن پسپۆڕی لە نێو ئەو دوو وەقفەدا، و پەلەش بکرێت لە دانانی کەسێک وەکو سەرۆکی وەقفی سوننیی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە بەپێی رێکارە یاساییەکان و بەڵگە وەقفییەکان.
حەداد راشیگەیاند:”داوا دەکەم لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بواری شەرع و یاساییی و کەسانی شارەزا لە بواری مێژوو و ئەوقاف پێک بهێنرێت و پێویستە قسەی کۆتایییش لەسەر ئەو بابەتە دادگا بیکات، لەبەر ئەوە ئەو بابەتە کێشەی لەسەرە و پەیوەندیی بە دادگای تایبەتمەندەوە هەیە و بە رێککەوتنی سیاسی چارەسەر ناکرێت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و رێگری کردن لە دەرهاویشتەکانی کە کاریگەری نەرێنی لەسەرسهقامگیریى ئاشتى گەلی عێراق هەبێت.”
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.