وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایدهگهێنێت، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمییه.
مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه له ئه‌بوزه‌بی گوتی: واشنتن ده‌یه‌وێ ئارامی به‌رقه‌رار بكات ،عێراقییه‌كانیش ئه‌و ویسته‌یان نیشانداوه كه پاشكۆی ئێران نه‌بن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه كه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمییه.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی چ رێوشێنێك له‌عێراق ده‌گرنه به‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: رێوشوێنه‌كان له‌دژی میلیشیاكانی ئێران به‌مزووانه ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی تیرۆریستانیش پۆمپه‌یۆ گوتی: هاوپهیمانییهتییهكمان پێكهێناوه ده‌توانێ تیرۆریستان له عێراق و سووریا له‌ناو ببات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.