شاندێكی كوردانی كوردستانی توركیا كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تمه‌دار، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی كورد، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان، شانده‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ساز كرد و قسه‌یان بۆ میدیاكاران كرد.
ئیبراهیم گوچلو ، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، به ناوی شانده‌كه قسه‌ی كرد و گوتی: به ناوی ٤٠١ رۆژنامه‌نووس، سیاسه‌تمه‌دار، پارێزه‌ر و رووناكبیری كورد هاتووینه هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانیمان له هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان.
ئیبراهیم گوچلو سه‌ره‌تای قسه‌كانی به ره‌خنه‌گرتن له په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد و گوتی: هۆكاری سه‌ردانی ئێمه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. نامانه‌وێت هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی په‌كه‌كه له باكوور و رۆژئاوا دروستی كردووه له باشووریش دروستی بكات. ئێمه هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ین كاتێك ده‌بینن كه په‌كه‌كه رێز له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت.
ئیبراهیم گوچلو گوتیشی: په‌كه‌كه پارتێكی كوردی نییه و بیانییه و چالاكییه‌كانی دژبه كورده، ئه‌وه‌تا ١٥ هه‌زار كورد تا ئێستا به ده‌ستی خودی په‌كه‌كه‌وه كوژراون. ئه‌وه چۆن بزووتنه‌وه‌یه‌كی كورده كه كورده‌كان ده‌كوژێت.
ئیبراهیم گوچلو ، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه داگیركردنی مه‌خموور، شنگال، قه‌ندیل و دواتریش ٥٠٠ گوندی هه‌رێمی كوردستان و كوشتن و رفاندنی لاوانی كورد نابێت جێگای قبوڵكردن بێت.
ئیبراهیم گوچلو له‌م باره‌یه‌وه گوتی: هه‌ر هه‌فته‌ی پێشوو دوو گه‌نجی ره‌واندوزی رفاندووه. ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستان میوانن، هاوشێوه‌ی حزبه سیاسییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردی ئێران و سووریا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان رێز له یاسا و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناگرن و بوونه‌ته هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه له‌سه‌ر سنووره‌كان و له‌شكركێشی ئێران و توركیا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.
ئیبراهیم گوچلو گوتیشی: بوونی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو كوردێك گرنگه و په‌كه‌كه هه‌وڵی تێكدانی ده‌دات. ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی په‌كه‌كه ببینن هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه چ هێرشێك دژ به هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ده‌كرێت.
ئیبراهیم گوچلو ، له كۆتایی قسه‌كانییدا جارێكی دیكه بانگه‌وازی ئاراسته‌ی په‌كه‌كه كرد كه ده‌ستبه‌جێ چه‌ك دابنێت و په‌نا بۆ دانوستان ببات بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك و گوتی: په‌كه‌كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ چه‌ك به‌ردا و هه‌رێمی كوردستانیش چۆڵ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.