هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەکالەت سوپاسنامهیهك بهناوی پارێزگای ههولێر بڵاوكردهوه
دهقی سوپاستامهكه:
بەناوی پارێزگای هەولێر، سوپاس و ستایشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک بارزانی، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزداران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێزان وەزیر و پەرلەمانتار و کەسایەتییە سیاسی و ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرایەتی کونسلخانە و باڵیۆز و دبلۆماتکارانی وڵاتان و هەموو ئەوانە دەکەین کە بەبۆنەی گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، پرسەنامە و هاوخەمی خۆیان پێڕاگەیاندین، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەشی لەڕێگەی تەلەفۆن یان ناردنی پەیام، هاوخەمی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی گەیاند، هەروەها بەپێویستی دەزانین جارێکی تر زۆر سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی و وەزیر و پەرلەمانتاران و پارێزگارانی (سلێمانی، دهۆک، هەڵبجە)و سەرۆکی حزب و کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسانی حکومی و نوێنەرایەتی کونسڵخانە و پیاوانی ئاینی بکەین کە بەشادراربوون لەڕێوڕەسمی هێنانەوەی تەرمی جوانەمەرگ، هەروەها زۆر سوپاس بۆ بەشداری فراوانی جەماوەری خۆشەویستی شاری هەولێر و شارەکانی تری کوردستان لە کاسبکار و کرێکار و قوتابی و هونەرمەند و وەزشەوان و ڕۆژنامەنووسان و شاعیر و نووسەر و تەواوی چین و توێژەکان لەمەراسیمی بەخاک سپاردنی تەرمی جوانەمەرگ د.فەرسەت سۆفی، بەشداریتان و گەیاندنی پرسەنامە و هاوخەمیتان، لەکۆست و خەم و ئازاری گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی، کەمکردینەوە، لەکۆتایدا سوپاس بۆ میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیامنێرەکانیان، زۆر سوپاس بۆ بەشی پڕۆتۆکۆڵی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەڕێکخستنی ڕێورەسمی هێناوەی تەرمی خوالێخۆشبوو و مەراسیمی بەخاسپاردنی ئەرک و ماندوبوونی زۆریان کێشا لەگەڵمان.
دووبارە زۆر سوپاس بۆ هەموولایەک
ماڤپەروەر
هێمن قادر
پارێزگاری هەولێر/ بەوەکالەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.