نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پێگه‌یشتووه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردووه بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر و خوالێخۆشبوو شێخ مه‌حموود شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانی، كه‌سایه‌تی ناسراوی ده‌ڤه‌ری بارزان و هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای كردووه بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌مییان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو لا كراوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شاره‌زایی ته‌ندروستی له‌و بواره‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.