له ئاگادارییەكدا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند: زوهرە و یوسف ناوی ئەو دوو منداڵە تەمەن 2و 3 ساڵەن كە لە ڕۆژی 16-9-2020 ەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و كەس و كاریان دیار نیەو لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر لە ماڵی ساوایان لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەژن .
ڕاشیگهیاند: بۆیە لێرەوە داوا لەكەس و كاریان یان هەركەسێك زانیاری هەیە لەبارەیانەوە دەكەین پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە :
0533194011 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.