ئهمرۆ یهكشهممه لە شاری سلێمانی ھێزێکی چەکدار ھەڵدەکوتنە سەر چێشتخانەیەک له خاوهنی چێشتخانهكه دهدهن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی چەکدار لەشاری سلێمانی هەڵدەکوتنەسەر چێشتخانەیەک و خاوەنی چێشتخانەکەش دەڵێت، ئەو هێزەی هێرشیانکردە سەرمان هێزی فەرمی نەبون و سکاڵای یاساییمان تۆمارکردووە.
خاوەنی چێشتخانەی وەستا کامەران لەشاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کاتژمێر یهك و سی خولهكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی نافەرمی لەناو چێشتخانە هێرشیانکردە سەرمان، ئێمە نازانین ئەو هێزە ئامانجیان چییە و هیچ شتێكیان پێ نەوتین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ماوەی نۆ ساڵە لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی کاری چێشتخانە دەکەن و تائێستا هیچ کێشەیەکیان نەبوە، بەڵام ماوەی رابردوو لەو شوێنەی تێیدا کرێچی بوون لەگەڵ خاوەنی بیناکە بوەتە ناکۆکیان و هەڕەشەی لێکردون، دوای ئەوەی بە یاسایی ئێمە شوێنەکەمان بۆ چۆڵکردوە و سکاڵاشمان لەسەر روداوەکەی ئەمڕۆ تۆمارکردوە.
خاوەنی چێشتخانەكه باسی لەوەشکرد، پێشوتر ئێمە سوڵحمان کردوە و لەلایەن پارێزەری هەردولامان کێشەکە لەدادگا هەنگاوی یاسایی خۆی وەردەگرێت، بۆیە نازانین دۆخی لەو شێوەیە لەبەرژەوەندی کێ دایە و داوا لە بهرپرسانی ئەم شارە دەکەین پارێزگاری لە گیان و ماڵی هاووڵاتیان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.