بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی زیاتر لە ١٧٢ ھەزار حاڵەتى نوێى تووشبوون، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووهتە ١٢ ملیۆن ٤٥٧ ھەزار و ٦٨٣ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٤٤٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦١ ھەزار و ٨٤٣ کەس.
ھاوکات حەوت ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٧٩ ملیۆنى تێپەڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.