بۆ بهرهنگاربوونهوهی قهیرانی كۆرۆنا، ئهڵمانیا ده ملیۆن یۆرۆ هاوكاری پێشكهش به عێراق دهكات.
له راگهیهندراوێكدا نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق بڵاوی كردهوه، بانكی پەرەپێدانی حكومەتی ئەڵمانیا و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق، رێكەوتننامەیەكیان واژۆكرد بە بڕی ده ملیۆن یۆرۆ بۆ پیشتوانیكرن لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدەنگەوەچونى قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەتی ئەڵمانیا پیشتوانی عێراق دەكات لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی دەستبەجێ و بە مەودایەكی مام ناوەند بۆ ئەو دەرئەنجام و ئاكامانەی كە بەهۆی ئەم پەتایەوە دروست بوون و بۆ ئەم مەبەستەش شێوازیكی فریاگوزاری پێكهێناوە كە لە ڕێگەیەوە كۆمەكی دارایی پێشكەش دەكرێت و ئەم كۆمەكییەی ئێستاش لەم ڕێگەیەوە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دابینكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.