عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: ئەو كەسانەی هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیركراون.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هێرشبەرانی سەر چێشتخانەی كامەران لە گەڕەکی عەقاری سلێمانی، لە ئێستادا دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک کەس بە چەکە و جلی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەی کامەران لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی، خاوەنی چێشتخانەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: هێرشیانکردووەتە سەرمان و لێیان داوین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.