له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی سارس له سلێمانی تۆمار نه‌كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، هه‌ڵه‌ی نازانستی كارمه‌ندێكی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاگادار بكرێنه‌وه و ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له بڵاوبوونه‌وه و هه‌بوونی ڤایرۆسه‌كه.
شىلان فه‌ره‌ج
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.