گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر عێراق ناڕه‌زایی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كوردی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێده‌كه‌وێته‌وه و په‌رله‌مانتارێكیش له‌و باره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت پڕۆژه‌كه ناده‌ستوورییه.
موحسین دوسكی، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌یه ناده‌ستوورییه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه دوژمنكاری به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان خراپتره له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه عه‌ره‌به‌كان پڕۆژه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌ر عێراق ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.