گرووپێكى چەكداریی لە پارێزگاى زامفارا لە نێجیریا، هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتێك، پێنج كەسیان كوشت و ٤٠ى دیكەیان برینداركرد.
بە گوێرەى ئەو هەواڵەى كە لە رۆژنامە ناوخۆییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، چەند چەكدارێكى نەناسراو بە ماتۆرسكیلێكەوە، لە كاتى نوێژدا هێرشیان كردووەتە سەر مزگەوتێك لە ناوچەى كانۆماى سەر بە پارێزگاى زامفارا.
هێرشەكە بووەته هۆى كوژرانى پێنج كەس و برینداربوونى ٤٠ كهسى دیكە.
گوتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى زامفارا، محەمەد شەهو، ئاشكرایكرد هێزى ئەمنى رەوانەى ناوچەكە كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
لەلایەكى دیكەوە، پارێزگارى زامفارا، بیللۆ محەمەد ماتاوال، ئاشكرایكرد لە چوارچێوەى رێككەوتنێك لە نێوان حكوومەتى لۆكاڵی و چەكدارەكاندا 11 بارمتە لە ناوچەى گاسو ئازادكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.