بە بەشداری مەسرور بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی بە شێوەی ئۆنلاین بە بەشداری مهسرور بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن كۆنفرانسەكە بەرێوەبچێت و تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک ئایندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەكرێت.
لهراگهیاندراوێكدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن بڵاوی كردهوه كه مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات و بەشداری لە گفتوگۆکان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.