وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وه‌زاره‌تدا پێشوازی له تیمێكی راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه تیمی هاوپه‌یمانان كه پێكهاتبوون له راوێژکارە سەربازیەکانی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، هۆڵەنداو ئیتاڵیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و تیمی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان تاوتوێی پرۆسە و به‌رنامه‌كانی چاکسازی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌یان کرد و قۆناغ و هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەكهیان خسته بەرباس
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن كه دواترههڵسهنگاندن و تێڕوانینه‌كانیان له‌باره‌ی بۆ دواین بەرەوپێشچوونەکانی چاکسازی له وەزارەتی پێشمەرگە خسته‌ڕوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.