وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی دەڤەری ناوچەی پشدەر لیوا عه‌بدوڵڵا ڕه‌سول مهحمودئەندامی باڵای دەزگای ئەیلول و خاوەنی مەدالیای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی و ئاشنایانی ده‌كات
ده‌قی پرسهنامهكه:
خەمبار و نیگەرانین، بە هەواڵی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری ناسراوی دەڤەری ناوچەی پشدەر (لیوا /عبداللە رسول محمود) ئەندامی باڵای دەزگای ئەیلول و خاوەنی مەدالیای بارزانی، کە دەکاتە خاڵی بەرێز (عمید/ عوسمان محمد موستەفا) بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ئەمڕۆ بە پەتای نەگریسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا.
ژیانئاوا، زیاتر لەنیو سەدە، خەباتی پێشمەرگایەتی لەپێناو دۆزی رەوای گەلەکەمان و پاراستنی خاکی کوردستان تەرخان کردبوو. کۆچی دوایشی کۆستێکی گەورەیە بۆ هەمووان.
پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەو هاوسەنگەرو دۆستانی دەکەین، لەپەروەردگاری میهرەبان داواکارین جێی بەهەشت بێت و سەبووری هەمووان بدات.
انا للە وانا الیە الراجعون
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.