پلاتفۆڕمی بڵاوکراوەی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئاشکرای کرد کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا، هەژماری فەرمیی سەرۆکایەتی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەکاری دەهێنێت رادەستی جۆ بایدن-ی براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکە دەکات.
پلاتفۆڕمی بڵاوکراوەی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئاشکرای کرد کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا، هەژماری فەرمیی سەرۆکایەتی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەکاری دەهێنێت رادەستی جۆ بایدن-ی براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکە دەکات.
تویتەر راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەژماری "POTUS" بڵاوکردەوە کە کورتکراوەی "President of the United States سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانە.
تویتەر بڵاویکردەوە هەژمارەکە کە هێشتا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا رادەستی تیمی جۆ بایدن دەکات کە بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتوو بووە و بڕیارە لەو رۆژەدا سوێندی یاسایی بخوات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''تویتەر ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆسەی رادەستکردنی هەژمارەکانی تویتەری دامەزراوی کۆشکی سپی لە ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا. وەک ئەوەی کە لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتدا لە ٢٠١٧دا کردمان ئەمڕۆش لە نزیکەوە هاریکاری دەکەین لەگەڵ فەرمانگەی ئەرشیڤ و تۆماری نیشتمانییدا.
لە کاتێکدا کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات کە پرسەکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە کاروبارەکانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن و تیمەکەی بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا لەلایەن کۆشکی سپیەوە هیچ روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە چوار ساڵە هەژماری "POTUS" بەکاردەهێنێت کە ٣٢،٨ ملیۆن فۆلۆوەری هەیە، بەگشتیی بڵاوکراوە کەسییەکانی لە رێگەی هەژماری "realDonaldTrump" بڵاودەکاتەوە کە ٨٨،٩ ملیۆن فۆلۆوەری هەیە.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە سێی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە و دانی بە ئەنجامەکاندا نەناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.