لهراگهیاندراوێكدا ئیدارەی گەرمیان بە توندی ئیدانەی کوژرانی کچێکی دانیشتووی قەزای کەلار لەلایەن سێ برایەوە دەکات
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوه کە لە رێگەی ئیدارەکەیان و و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەدواداچون بۆ کەیسەکە دەکات.
راشیدهگهیهنن كه جێگری سەرۆکی حکومەت لە رێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە ھەموو ھەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ رێگری لە ئەنجامدانی ھەر حاڵەتێکی ھاوشێوە و توندوتیژی بەرامبەر ژنان.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی گەرمیان دوێنێ بڵاوی كردهوه كه ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو 20ی 11ی 2020، لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، ژنێک بەناوی (م. ا. م) لەدایکبووی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، کە گیانی سپاردووە.
راشیدهگهیهنن كه بە تۆمەتی کوشتن و هەڵواسینی ژنەکە، چوار کەس دەستگیرکراون، کە سیانیان برای خۆین و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.