میدیای ئەمریکا بڵاویان كردهوه كه سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە کە راوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی بووە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیای ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن کە دەستیکردووە بە رێکخستنی کابینەکەی، ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە کە راوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی بووە.
ئەنتۆنی بلینکن-ی تەمەن 58 ساڵان کە یاریدەدەری جۆ بایدن بووە لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی پیراندا لە سەردەمی باراک ئۆبامادا، وەک جێگری وەزیری دەرەوە و جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کاری کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.