لەلاپەرەی پزیشکی تایبەت بە خۆم کۆمەلێک پرسیارم بۆ ھاتووە ، لەبەریٔهوه ھەووڵدهدهم پرسیاره‌كان چڕ بكه‌مه‌وه‌و له چه‌ند پۆستێكدا وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له پرسیاره‌كان دووباره‌ن!
1-چۆن بزانم تووشی کۆرۆنا بوومە؟
پەتای کۆرۆنا لە رێگای نیشانەکانی دەست نیشان دەکرێت ، مەرج نیە نەخۆش ھەموو نیشانەکانی ھەبێت ، لە ھەندێک حالەت نەخۆش چەند نیشانەیەکی کەمی ھەیە ، توندوتیژی و جۆری نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت . بۆ دلنیابوون دەتوانیت پشکنینی PCR بكه‌ی، کە بەشێوەی سامپل لە لووت و قوڕگ وەردەگیرێت، پێویسته یٔەوەش بگوترێت، یٔەگەر پشکنینەکەت نێگەتیڤیش بێت، به‌ڵام بەشێک لە نیشانەکانی یٔەو پەتایەت ھەبێت، یٔەگەری زۆری ھەیە ھەر دووچاری پەتای کۆرۆنا بووبیت.
٢-یٔایا به ته‌نیا لە دەستدانی هه‌ستی بۆن و تامكردن یٔه‌وه دەگەیەنێت، کە تووشی کۆرۆنا بووبیت؟
لە بارودۆخێکی هه‌ستیاری وه‌كو یٔێستا، كه نه‌خۆشیه‌كه له‌سه‌ر یٔاستێكی فراوان بڵاوبووه‌ته‌وه، له ده‌ستدانی هه‌ستی بۆن و تامكردن له‌پڕ، نیشانه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ تووش بوون به په‌تای كۆڕۆنا، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك تووشبواندا وه‌ك تاكه نیشانه‌ی یٔه‌و په‌تایه ده‌رده‌كه‌وێت.
٣-یٔایا لە رێگای پشکنینی خۆێنه‌وه ده‌توانین پەتای کۆرۆنا دەستنیشان بکه‌ین ؟
پشکنینی سیرۆلۆژی خوێن، کە بە IgM و IgG دەناسرێت ، بریتیە لە پشکنینی دژەتەن . یٔەگەر یٔەو پشکنینە لە ھەفتەی یەکەمی نەخۆشیەکە بکرێت یٔەوا بە نێگەتیڤ دەردەچێت ، بۆیە ناكرێت زۆر پشت به‌و پشكنینه ببه‌ستین بۆ ده‌ستنیشانكردنی پەتایه‌کە، بە تایبەت لە ماوەی ھەفتەی یەکەمی سەرھەلدانی نیشانەکان.
بەلام دەکرێت پاش تێپەربوونی کۆرۆنا بە مانگێک پشکنینی IgG بکرێت و ئەگەر پۆزەتیڤ بێت ئەوە دەگەیەنێ کە پەتاکە کۆرۆنا بووە .کۆمەلێک پشکنینی تری خوێن لە کوردستان دەکرێت، که بە ھیچ شێوەیەک رۆلی نیە لە دیاریکردنی پەتای کۆرۆنا.
٤-ماوەیەک پێش یٔێستا کۆمەلێک نیشانەی پەتای کۆرۆنام ھەبوو ، بەلام پشکنینی PCR نیگەتیڤ بوو ، یٔایا ھیچ پشكنینێك ھەیە دلنیا بكاته‌وه، کە پەتای کۆڕۆنام هه‌بووە ؟
كاتێك ماوەیەک بەسەر پەتاکە تێده‌په‌ڕێت ، دەکرێت نه‌خۆش لە رێگای پشکینی سیرۆلۆژی دلنیابێته‌وه له‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كه بووه یاخود نا، به‌رزبوونی رێژه‌ی IgG یٔەوە دەگەیەنێت، كه ئەو نیشانانه‌ی له‌كه‌سه‌كه ده‌ركه‌وتووه په‌تای كۆڕۆنا بووه، چونكه یٔه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه واتای یٔه‌وه‌یه بەرگریت بەرامبەر یٔەو ڤایرۆسە پەیداکردووە . دیاره IgG بۆ ماوەی چەند مانگێک دوای نه‌مانی پەتاکەش لە خوێن بە رێژەیەکی باش دەبینرێت
٥- یٔایا دەکرێت كه‌سێك بۆ جاری دووه‌م تووشی کۆرۆنا بێته‌وه ؟
به دڵنیاییه‌وه یٔه‌وانه‌ی بۆ جاری دووه‌م تووشی یٔه‌و په‌تایه بووینه رێژه‌یان یٔێجگار كه‌مه، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی یٔه‌وانه دووچاری كۆڕۆنا ده‌بن راده‌یه‌كی باشی به‌رگریان لادروست ده‌بێت و یٔەگەری دووبارە تووشبوونه‌وه به‌م نه‌خۆشیه، بە تایبەتی لە چوار مانگی یەکەمی دوای نه‌مانی پەتاکە ، یٔێجگار کەمە، بۆیه باوه‌ڕ ناكه‌م یٔەو ژمارەی لە کوردستان باس دەکرێت، كه بۆ جاری دووه‌م دووچاری په‌تاكه بووینه له‌راستیه‌وه نزیك بێت. تا یٔێستا ژماره‌ی یٔەو کەسانەی بۆ دووه‌م جار لە یٔەوروپا تووشی پەتاکەبووینه لەژماره‌ی پەنجەکانی دەست ره‌تناكات. بۆیە تکاده‌كه‌م یٔەو کەسانەی کە یٔەو پەتایەیان تێپەڕاندووە نابێت تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن و بترسن، بەلام وەک ھەر کەسێکی تر پێویسته بەردەوام بن لە خۆپاراستن .
٦- یٔایا بۆ تووشبووانی پەتای کۆرۆنا جگە لە پاراسیتامۆل و ڤیتامینه‌كان ، پێویست دەکات یٔانتی بایۆتیک بەکاربھێنرێت ؟
زۆربه‌ی یٔەوانەی بە سووکی تووشی كۆڕۆنا ده‌بن پێویست به به‌كارهێنانی یٔانتی باتیۆتیك ناكات، به تایبه‌تی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ، یٔه‌و نەخۆشانەی کۆکە و بەلغەمیان ده‌بێت دەکرێت یٔانتی بایۆتێک بەکار بھێنن، لەو حالەتەدا وه‌رگرتنی کۆرسێک له حەبی یٔەزیسرۆمایسین بە گونجاو دەبینم.
7-دوای چەند رۆژ لە تووشبوون به کۆرۆنا نه‌خۆش ده‌توانێت تێکەل بە خەلک بێته‌وه؟
بەشی ھەرە زۆری خه‌ڵك به سووكی كۆڕۆنا ده‌گرن، واتە تووشی ھەوکردنی سیەکان ودابەزینی رێژەی یٔۆکسجین نابن . یٔەو نەخۆشانەی نیشانەی پەتاکەیان ھەیە ، یان پشکنینی PCR یان پۆزەتیڤ دەرچووە ، پێوییسته بۆ ماوه‌ی دوو ھەفتە خۆیان كه‌ره‌نتینا بكه‌ن، دوای یٔەوه ده‌توانن تێکەل به خەڵک ببنه‌وه ، بە تایبەت یٔەگەر نیشانەکانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تیادا نه‌ما ، به‌ڵام یٔەو نەخۆشانەی بە تووندی تووشی پەتاکە ده‌بن، به‌باشی ده‌زانین ماوەی کەرەنتینه‌كه بۆ سێ ھەفتە درێژ بکەنەوە.
8-ھەموو نیشانەکانی کۆرۆنام ھەیە، یٔایا پێویست دەکات سەردانی دکتۆر بکەم ؟
یٔەگەر نه‌خۆش زۆر نارەحەت نه‌بێت و دووچاری تەنگەنەفەسی نه‌بێته‌وه، ،پێویست ناكات سەردانی دکتۆر بكات، لە یٔەوروپا سەدان ھەزار کەس تووشی یٔەو پەتایە ده‌بن و لە مالەوە نایەنە ده‌ره‌وه، جگە لە پاراسیتۆل بۆ شكاندنی ئێش و یٔازارهكانیان هیچی تر به‌كارناهێنن، بەلام پێویسته نەخۆش به وردی چاودێری دۆخی خۆی بکات و لە یٔەگەری تەنگەنەفەسی یان دابەزینی رێژەی یٔۆکسجین لە خوێنی، به په‌له سه‌ردانی نزیكترین نه‌خۆشخانه یا دكتۆر بكات له‌ژێر چاودێری پزیشك بمێنێته‌وه، چونکە بەشێک لەو نەخۆشانە دۆخی تەندرووستیان تێکدەچێت و پێویستیان بە چاودێری چر دەبێت.
9- تووشی کۆرۆنا بوویمە و سەردانی یاریدەری پزیشکم کردووە، دەرزی دیکادرۆنی بۆم نووسیوە دەکرێت یٔه‌و ده‌رزیه بەکاربھێنم ؟
نەخێر ... دیکسامیسازۆن، کە لە کوردستان بە دیکادرۆن دەناسرێت، ته‌نیا بۆ یٔه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت، كه سیه‌كانیان تووشی هه‌وكردن بووه‌و رێژه‌ی یٔۆكجسین لهخونیان دابه‌زیوه، بۆ یٔه‌و حاله‌تانه یٔه‌گه‌ری مردن كه‌متر ده‌كاته‌وه، هاوكات ته‌نیا پزیشك ده‌سه‌ڵاتی یٔه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار بدات كامه ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت یاخود به‌كار ناهێنرێت، به‌كارهێنانی یٔه‌و ده‌رمانه بۆ یٔه‌و كه‌سانه‌ی سیه‌كانیان هه‌وی نه‌كردووه، یٔه‌گه‌ری زۆره به‌رگری له‌شیان كه‌مبكاته‌وه، به تایبه‌تی یٔه‌گه‌ر له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه بكاربهێنرێت.
10-یٔایا مندال پەتای کۆرۆنا دەگوازێتەوە بۆ کەسێکی تر ؟
بەشێوەیەکی گشتی مندال بە سووکی پەتاکە دەگرن، چەند نیشانەیەکی کەمیان تیا دەردەکەوێت و نه‌خۆشیه‌كه ماوەیەکی کەمتر دەخایەنێت، تەنانەت رێژەیەکی بەرچاو له منداڵان ھیچ نیشانەیەکیان لێدەرناکەوێت . ژماره‌ی یٔه‌و منداڵانه‌ی به‌قورسی په‌تاكه ده‌گرن و پێویستیان به چاره‌سه‌ری ده‌بێت، زۆر كه‌مه، له‌گه‌ڵ یٔه‌وه‌شدا پێویسته یٔاگادار بین، كه منداڵی تووشبوو په‌تاكه بۆ كه‌سانی تر ده‌گوازێته‌وه، بۆیه ده‌بێت له‌كاتی تووشبوونی منداڵێكمان هه‌مان رێكاره‌كانی خۆپاراستن بگرینه به‌ر.
دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن
هه‌ندێک پرسیار‌و وه‌ڵام دەربارەی پەتای کۆڕۆنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.