Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:27

گەرم کردنی بزوێنەر تا چەند دروستە ؟

کوردستان TV
100%


شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل لە وڵاتە پێشکەوتووەکان دا گەیشتوون بەم ڕاستیە کەوا تەنانەت لە زستانی سارد دا لە یەك خولەک (٦۰چرکە) زیاتر ئۆتۆمبێڵ لە سلۆولی نەهێڵرێتەوە بۆ مەبەستی گەرم کردن، ئۆتۆمبێڵ لە ڕۆیشتن دا و لە خێرایی زیاتر دا زوو تر گەرم دەبێت و پێویست ناکات ئۆتۆمبێڵەکەت لە سلۆولی بەجێبێڵیت بۆ مەبەستی گەرم کردن، تەنانەت کوژاندنەوە و هەڵکردنەوەی ئۆتۆمبێڵ باشترە لەوەی کە بۆ چەند خولەک لە سلۆولی دای بنێیت،
لە لێکۆڵینەوەیەك دەرکەوتووە کە زۆربەی ئەمریکیەکان پێیان وایە کە پێویستە ئۆتۆمبێڵ زیاتر لە پێنج خولەک لە سلۆولی بێت کاتێک پلەی گەرمی کەمتر لە  ۳۲ پلە بێت! 
هێشتنەوەی ئۆتۆمبێڵ لە سلۆولی دا وا دەکات سووتەمەنی زیاتر بچێتە ناو ژووری سوتان، ڕەنگە بەنزینەکە دزە بکاتە ناو  دیواری سیلیندەرەکان و بەنزینیش خۆی شیکەرەوەیەکی باشە کە ڕۆنی مەکینە شیدەکاتەوە و بەمەش زۆرێک لە بەشە گرنگەکانی مەکینە لە بەشە گرنگەکانی ناو سلندەر تەمەنیان کورت دەبێتەوە ..
تێبینی / 
ئەم پۆستە تایبەتە بەو ئۆتۆمبێلانەی کەوا سیستمی بەنزینیان نۆزڵە نەوەک کابرێتەر.
بەڵام بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەوا کابرێتەرن پێویستیان بەکاتی زیاترە بۆ گەرمکردن نمونەی ( نیسان ســدریك ) ...
.
ژێده‌ر - هاتووچۆی هەڵەبجە

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.