پزیشكێكی بە ناو بانگی روسی، بۆ رووبەروو بوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوورخستنەوەی مەترسیی تووشبوون بەم ڤایرۆسە چەند رێنمایەكی خستۆتەروو.
د. لیۆنید رۆشال، لەمبارەوە نووسیویەتی" سیر، ئاوی گەرم، چای و بیبەری تیژ زۆر دژە كۆرۆنان و ئەگەری تووشبوون بە كۆرۆنا دوور دەخاتەوە".
بۆیە ئەم پزیشكە لە چەند خاڵێك شێوازی بەكار هێنانی خستۆتەروو و دەڵێت" واباشە رۆژانە بەیانیان كە لە خەو هەڵ دەستن، پێش ئەوەی هیچ خواردنێك یا ئاو یا هەرخواردنەوەیەكی تر بخۆنەوە، پارچەیەك یان دوو سیر جوان ورد بكەن، بیخەنە ناو كەوچكێك و پاشان وەكو دەرمان قوتی بدەن و بیخۆن و ئاو بكەن بە سە ریدا. بە هیچ شێوەیەك بە ددانەكانتان وردی نەكەن و نەیجوون، چونكە كاریگەری كەمتردەبێت و بۆنی دەمتانیش دێت. لەبەر ئەوەی پێكهاتەی سیر خوێنی لەش جوان پاك دەكاتەوە و بەرێژەیەكی زۆر دژە ڤایرۆسە".
لە بارەی خواردنەوەی چاش د. لیۆنید رۆشال، دەڵێت " چای گەرم بە درێژای ڕۆژ لە گەل ئەو مادانەی ڤیتامین C یان تێدایە، بخۆنەوە، لەبەر ئەوەی پێكهاتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جۆرێكە لە پلە گەرمی خۆی ناگرێت و لە 45 بۆ سەرەوە دەترسێت، لەبەر ئەوە تا بۆتان دەكرێت چاكانتان بەگەرمی بخۆنەوە، ئەوانەشی چا ناخۆنەوە، باشترە ئاوی گەرم بخۆنەوە".
ئەم پزیشكە روسیە گەرماو كردن و ساونا بە باش دەزانێت بۆ رووبەروو بوونەوەی كۆرۆنا و دەڵێت "حەمام ئاسان كاری دەكات بۆ كۆئەندامی هەناسە بە تایبەتی حەمامی گەرم، هەروەها ساونا دەمارەكانی لەش گەورە دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن باشتر كارەكانی خۆی بكات".
ژێدهر-زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.