پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری ڕایگهیاند نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت پاڵپشتی خۆی بۆ رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و ھەولێر سەبارەت بە شنگال دووپات کردووەتەوە.
پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری رایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی لە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ قەزای شنگال دەکات.
چەند رۆژێک لەمەوبەر نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت سەردانی شاری مووسڵی کرد و لە میانیدا لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری کۆبوویەوە.
لەمبارەیەوە نەجم جبوری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد و گوتی:
لە کۆبوونەوەکەدا، جێنین ھێنیس پلاسخارت پاڵپشتی خۆی بۆ رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و ھەولێر سەبارەت بە شنگال دووپات کردەوە و رایگەیاندووە کە ھەرچی ھەوڵ و توانای ھەیە دەیخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو رێککەوتنە لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ بکرێت.
پارێزگای نەینەوا، نەجم جبوری گوتیشی: "باسمان لەو ھەوڵانە کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکەدا لە پێناو پێشکەشکردنی یارمەتی و ھاوکاریی بە ئاوارەکان بە تایبەتیش ئاوارەکانی ئێزدی خستووەتەنەگەڕ تا بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە قەزای شنگال.
رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی رابردوو، حکوومەتی فیدرال و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن لەبارەی ئاساییکردنەوەی رەوشی ئەمنی و ئیداری شنگال کە بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، حکوومەتی فیدراڵ ئیدارەی دۆسیەی ئەمنی شارەکە دەکات و کۆتایی بە بوونی رێکخراوی پەکەکە و ھەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان بەو رێکخراوەوە ھەیە، دەھێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.