ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاوی كردهوه كه کۆبوونەوەی محەمەد بن سەلمان و مایک پۆمپیۆ لە شاری نیۆم كۆبوونهوه
رایدهگهیهنن كه لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کراوە
جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان لە شاری نیوم لەسەر دەریای سوور لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کراوە.
لە هەواڵەکەدا وردەکاری زیاتر لەبارەی کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن سعوودیەوە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، فەیسەڵ بن فەرحان و سکرتێری جێنشینی سعوودیە، بەندەر بن راشید و لەلایەن ئەمریکاشەوە لە پاڵ مایک پۆمپیۆدا، باڵیۆزی ئەمریکا لە ریاز، جۆن ئەبی زێد بەشداربوو.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە ١٤ی تشرینی دووەمدا لە فەڕەنساوە دەستی بە گەشتەکەی کرد بۆ ئەورووپا و وڵاتانی خۆرهەڵاتنی ناوەڕاست کە هەریەک لە تورکیا، جۆرجیا، ئیسرائیل، ئیمارات، قەتەر و سعوودیە دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.