Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:47

بۆچی پێویسته‌ فلته‌ری هه‌وای بزوێنه‌ر بگۆڕین؟

کوردستان TV
100%


فلته‌ری هه‌وا پارچه‌یه‌كی گرنگی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌و ڕێگه‌ له‌به‌شی زۆری ته‌پوتۆزو پیسی ده‌گرێت تا بگات به‌ژووری سوتانی بزوێنه‌رو به‌وه‌ش ته‌مه‌نی بزوێنه‌ر درێژ ده‌كاته‌وه‌و كارایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌باته‌ سه‌ر.
بێگومان فلته‌ریش وه‌ك هه‌موو پارچه‌كانی تری ئۆتۆمبێل ته‌مه‌نێكی دیاریكراوی هه‌یه‌و پێویست به‌گۆڕینی ده‌كات، پاككردنه‌وه‌ی یان گۆڕینی فلته‌ر كارێكی هێنده‌ قورس نییه‌و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بیكات، بۆیه‌ پێویسته‌ ناوه‌ ناوه‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی گه‌رماو هاویندا فلته‌ری بزوێنه‌ر پاك بكه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام پاش (25) هه‌زار كیلۆمه‌تر پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ر سودێكی ئه‌وتۆی نامێنێت‌و پێویسته‌ بگۆڕدرێت.
گۆڕین یان پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ری هه‌وا چه‌ند سودێكی گرنگی هه‌یه‌ بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل، كه‌ ئه‌ندازیار (هێمن ڕه‌فیق )به‌م جۆره‌ باسی ده‌كات: 
- چوستی به‌رزده‌كاته‌وه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆ (100) كیلۆمه‌تر (10) لیتر به‌نزین بخوات، ئه‌وا كاتێك فلته‌ره‌كه‌ی پیس بێت به‌ڕێژه‌ی (10% تا 15%) بڕی به‌نزین سه‌رفكردن زیاد ده‌كات، واته‌ له‌م باره‌دا بڕی (85 تا 90) كیلۆمه‌تری زیاده‌ ده‌توانیت پێی بڕۆیت.
- ده‌نگی مه‌كینه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كاتیك هه‌وا به‌ئاسانی به‌ناو ڕێڕه‌وی هه‌وادا بڕوات.
- پاشماوه‌ی فڕێدراو كه‌مده‌كات، چونكه‌ كاتێك فلته‌ر گیرابێت هه‌وای كه‌م ده‌چێته‌ ناو مه‌كینه‌و ژووری سوتان به‌م پێیه‌ش ڕێژه‌ی تێكه‌ڵكردنی هه‌واو به‌نزین ده‌گۆڕێت‌و كێشه‌ بۆ سیستمی ده‌رچون Exhaust دروستده‌كات.
- ته‌مه‌نی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێل زیادده‌كات، چونكه‌ كاریگه‌ری خراپ دروستده‌كات له‌سه‌ر پستۆن‌و سلینده‌ر به‌هۆی ناڕێكی تێكه‌ڵكردنی به‌نزین‌و هه‌وا.
- كارێكی ئاسانه‌و كاتی زۆری ناوێت‌و پاره‌ی زۆریشی ناوێت به‌ئاسانی ده‌توانن خۆتان ئه‌م كاره‌ بكه‌ن.

ژێده‌ر - هاتووچۆی سلێمانی 

كوردستان TV

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.