لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی ئازادی، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە لە تێرمیناڵی باشوور گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ، پیشە شوفێر، لەلایەن کەسێکەوە بە سەختی بە چەقۆ زامدار کراوە و دواتر تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداوەکە ڕای کردووە، توانییان بە کەمتر لە 7 کاتژمێر تۆمەتبارێک بە ناوی (ح.م.ش) بە تۆمەتی زامدارکردنی گەنجەکە دەستگیر بکەن.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه تۆمەتباری ناوبراو، کە تەمەنی 22 ساڵە و پیشەی شوفێرە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.