Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:44

شاندێکی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

به‌ مه‌به‌ستی گفتووگۆ له‌باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كانه‌
هه‌رێم و به‌غدا
کوردستان TV
#8
100%

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه‌ به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی گفتووگۆ له‌باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێڕاق به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو داوامان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كه‌ به‌ دوو شاند سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن شاندێكی حكومی و شاندێكی سیاسی چونكه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ته‌نیا دارایی نییه‌ به‌ڵكو سیاسییه‌ و كێشه‌ی بۆ داراییه‌كه‌ش دروستكردووه‌،

له‌باره‌ی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌حمه‌د سه‌فار،وتی: هاتنی شانده‌كه‌ گرینگه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ و بنه‌بڕكردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ ڕێككه‌وتن بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ هه‌فته‌ی رابردوو گووته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق مسته‌فا كازمی به‌ فه‌رمی دانی به‌وه‌دا نا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بووه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غدا هاوكات دڵنایی دا له‌ ناردنی بڕی 320 ملیار دیناری پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌نێردراوه‌.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.