Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:17

 لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا هونه‌رمه‌ند کاروان حەمید حەلاق، باس لە پڕۆژەیەکی ھونەری تازەی خۆی ده‌کات

ژمارەیەک میوزک ژەنی ناوداری ئەوروپی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا بەشدارییان کردووە
کوردستان TV
100%

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھونەرمەندی میوزك ژەنی لێھاتوو کاروان حەمید حەلاق  باس لە پڕۆژەیەکی ھونەری تازەی خۆیانی کرد لەگەڵ ھونەرمەندی خۆشەویست 'بافڵ سەرھەنگ' کە  ڤیدیۆ کلیپێکی پروفیشیوناڵە بە ناوی (بێ لانەکان) پێکەوە تۆمار دەکەن،  داوای کرد کە ڕەزامەندی بدەم بە ھەمان ئەو بیروکەیەی من بەناونیشانی (ھونەر لە پێناو مرۆڤایەتیدا) کارێکی خێرخوازی ئەنجام بدەن، منیش وەک دامەزرێنەری پڕۆژەی (ھونەر لە پێناو مرۆڤایەتیدا).

ھونەرمەندی میوزك ژەنی لێھاتوو کاروان حەمید به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" پێشتر هاوبیر و هاوڕێگا کاک محمد ئیسماعیل کارێکی تابلۆیی بۆ کاک نازم کێشا و داهاتەکەی پێشکەشی کاک نازم کردكة لة ڕێکەوتی ١٤-٥-٢٠٢٠ بە مەبەستی ھاوکاری کردني کاسپکاری خۆشەویست کاک (نازم عەبدوڵا) تابلۆیەکي بۆ نەخشاند و خستمانە زیادبوونی ئاشکرا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا  دوای فرۆشرانی تابلۆیەکە ئیڤێنتێک لە گەلەری شانەدار کرا ھەموو پارەکە پێشکەش بە کاک نازم کرا". 
هه‌روه‌ها ھونەرمەند کاروان حەمید وتی "بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیەم بەردەوام بێت و ھونەر ھێزی خۆی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ھەژاران لە کوردستاندا وەک چاڵنجێک چەند ھونەرمەندێک لێھاتوو بەھەمان ناونیشان و بیرۆکەی من ھەستان بە ئەنجامدانی کارە خێرخوازیەکەیان بە ڕێگای بەرھەمە ھونەریەکانیانەوە".
 
هه‌ر له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ میوزك ژەن کاروان حەمید، وتی" لە سەرەتای پەتای کۆرۆنا و کەرەنتینە بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات، کە بەرهەمێك لەسەر کەسانی بێلانە و کەسانی بێ پەناگە بەرهەم بهێنم، کە گوزارشت لە دۆخ و ئازارەکانیان بکات، لەو چوارچێوەیەدا بۆ ئەوەی لە ژیانی کەسانی بێ لانە و بێ پەناگە تێبگەم، ماوەی پێنج مانگ لە ناوییان ژیام و ئێستاش زۆربەی کارەکان گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی، کە ناوی بەرهەمە (دەگڵۆس)ـە واتا بێ لانەکان. 
میوزك ژەن، کاروان حەمید حەلاق، باسی لەوەشکرد" لەم بەرهەمە میوزەکەدا، ژمارەیەک میوزک ژەنی ناوداری ئەوروپی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا بەشدارییان کردووە...روونیشی کردەوە؛ لەم بەرهەمەدا ئامێرەکانی (هاڕب و چەڵۆ و کۆنترباز و دەف و زەڕب و عودی ئەسپانی) بەکارهاتووە".
سەبارەت بە تێچۆی بەرهەمەکە، ئەو میوزك ژەنە، وتی" تەوای تێچووی بەرهەمەکە خۆم گرتومەتە ئەستۆ و ئێستاش بەدوای سپۆنسەری میدیایی دەگەڕێم، ئامانجیشم لە پەیداکردنی سپۆنسەری میدیایی ئەوەیە، داهاتەی سپۆنسەرێیەکە بدرێتە ھەژارێک کە کەسێکی خۆشەویستە لە کوردستان، ئەویش کاک ( ڕەشوو زیرەک)".
شایانی باسه‌ ، هونەرمەندی میوزك ژەن کاروان حەمیدحەلاق، خەڵکی شاری کەرکوکە و ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیه و یەکێکه لە میوزەک ژنە دیارەکانی کورد لە هەندەران. 
  له‌ كۆتایی میوزك ژەن کاروان حەمیدحەلاق وتی" ھیوادارم پڕۆژەی ( ھونەر لە پێناو مرۆڤایەتیدا)  ببێتە نەریتێک، سەرمایەداران و گشت کۆمەڵگا گرنگی بدەن بە ھونەر و کاری خێرخوازی".
تێبینی⁄ گەر دەتانەوێ کاک کاروان و کاک بافڵ سەرکەوتووبن ئەو ماندوو بوونەیان و تەرخان کردنی بودجەیەکی زۆر بۆ ئەم پرۆژە ھونەریەی بە فیڕۆ نەڕوات  تکایا ئێوەش ھاوکاریان بن و لەلاپەڕەکانی خۆتان 'شەیری' بکەن بۆ ئەوەی زیاترین خوێنەری ئەم بابەتە ھەبێت سپۆنسەرێکی لێھاتوو بەتوانا ھەبێت قابیلی ئەم پڕۆژە مەزنەبێت  بۆ ئەوەی داھاتی پڕۆژەکە بدرێتە کاک ڕەشوو زیرەک  سوودمەند بێت لێی کە کەسێکی ھەژار و کەم دەرامەتە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.