کارکردن لە پڕۆژەی دوسایدی دوکان چوارقوڕنە بەردەوامەو لەئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە (چوارقوڕنە-ھیزۆپ) بەڕوی ھاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.
وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێكردنی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهپڕۆژەکە بەشێکە لەپڕۆژەی دوسایدی دوکان چوارقوڕنە کە لە سێ قۆناغ پێکھاتوە، قۆناغی یەکەمی کە لە چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپە کارکردن تیایدا بەردەوامەو لەئێستادا رێژەی کارکردنی گەیشتوەتە زیاتر لە ٨٥٪، بودجەی ئەم قۆناغە زیاتر لە ٥٢ملیار دینارە، کە پێکھاتوە لە رێگایەکی دوساید بە درێژی ١٨.٥٠٠کم.
راشیدهگهیهنن كهبڕیارە لەئایندەیەکی نزیکداو دوای تەواوکردنی ئەم قۆناغەی پڕۆژەکە، کە بریتییە لە رێگای دوسایدی چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپ، بەڕوی ھاوڵاتیان و شۆفێراندا بکرێتەوە، ھاوکات کارکردن لە بڕگەکانی دیکەی پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.
وهزارهتى ئاوهدان كردنهوه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە رۆژی ٢٠٢٠/١٠/١١ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوەو دەستەی سەرپەرشتیار و بەڵێندەری راسپارد کە دەستبکەنەوە بەکارکردن بۆ ئەوەی ھەرچی زوە تەواو بکرێت.
پێشتر بەھۆی سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆناو لێکەوتە داراییەکانی پڕۆژەکە وەستابو، لەئێستاشدا بەچڕی کارکردن تیایدا بەردەوامە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.