له ئاكامی په‌لاماردان، به‌چه‌قۆ دوو كه‌س له كڵێسایه‌كی شاری سان خۆسیە رۆژئاوای ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، کوژران.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سان خۆسیە، سێم ڵیكاردۆ له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه كه‌سێك به‌چه‌قۆ په‌لاماری چه‌ند كهسێكیداوه له كڵێسایه‌كی شاره‌كه.
له په‌لاماره‌كه‌دا، دوو كه‌س کوژراون و ژماره‌یه‌كی دیکەیش به سه‌ختی برینداربوون.
سێم ڵیكاردۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە كه پۆلیس كه‌سێكی له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام دواتر تویته‌كه‌ی سڕییەوە.
ناوبراو سه‌ره‌خۆیشی خۆیشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری دوو كوژراوه‌كه كردووە.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری سان خۆسیە له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند كه ژیانی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌دا له كڵێسای گره‌یك باپتیست برینداربوون له مه‌ترسیدایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌کەدا هەروەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی په‌لاماره‌كه‌دا، رێوڕه‌سمی ئایینی له كێڵساكه به‌ڕێوه نه‌چووه و ته‌نها كه‌سانی بێلانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایان نه‌بێت رێگه‌یان پێدراوه بێنه ناو كڵێساكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.