بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه كه بەمهبهستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كاره‌بای به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كێكى سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، بەبڕی (160.714.500) ته‌نها سه‌دو شه‌ست ملیۆن و حه‌وت سه‌دو چوارده هه‌زارو پێنج سه‌د دینار دوو پرۆژەی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
راشیدهگهیهنن كه هه‌ر لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌سنورى ئیدارەی راپەرین پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه بریتیه لە:-
-نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای به‌شێك له‌گه‌ره‌كی پیریادی له‌شۆرش نزیك مزگه‌وتی محمدی.
-گه‌یاندنی هێڵی كاره‌با بۆ گوندی جافان وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (11/33/132) كه‌ی ڤی فیده‌ری 33 جه‌باری.
كاره‌بای سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه پرۆژه‌كان لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (75) رۆژدا تەواو بێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.