Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:00

سارا عومه‌ر نووسه‌رى لێهاتووى کورد خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى لۆریاڵى زێڕینى پێبه‌خشرا

له‌ شارى كوپنهاگنى وڵاتى دانيمارك خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى لۆرياڵى زێڕين ((The Golden Laurel ى پێبه‌خشرا
کوردستان TV
100%

سارا عومه‌ر نووسه‌رى لێهاتووى كورد له‌ شارى كوپنهاگنى وڵاتى دانيمارك خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى لۆرياڵى زێڕين ((The Golden Laurel ى پێبه‌خشرا.


سارا يه‌كه‌مين نووسه‌رى په‌ناهه‌نده‌ و گه‌نجترين نووسه‌ره‌ تا ئێستا بوبێت به‌ خاوه‌نى ئه‌م خه‌ڵاته‌، ئه‌و له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى خۆى له‌ ئينستگرام باس له‌ وه‌رگرتنى ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌كات و ده‌ڵێت"خۆشحاڵم پێتان رابگەیێنم، کە بەرواری 18ی نۆڤێمبەر لە شاری کۆپنھاگن لە وڵاتی دانیمارک خەڵاتی ئەدەبی ”لۆریاڵی زێڕین“، The Golden Laurel.م پێبەخشرا.

ktv

ئەمە ئەدەبى دانیمارکییە، کە ساڵی ١٩٤٩ دامەزرێندراوە، ھەموو ساڵێکیش بە یەکێک لە نووسەرەکانی وڵاتی دانیمارک دەبەخشرێت، ئه‌ەو لیژنەیەی بڕیار لەسەر بەخشینی خەڵاتەکە دەدات پێکھاتوون لە رەخنەگرانی ئه‌دەبی و خاوەن کتێبخانەکانی ئه‌و وڵاتە، ئه‌مانە خەڵاتەکە بە کتێبێک دەبەخشن، کە ئاستێکی ئه‌دەبی بەرزی ھەبێت و سەرنجی رەخنەگران و خوێنەرانی بەلای خۆیدا راکێشابێت، نووسەری براوە کەسێکە زۆرترین خوێنەری ھەبووە و کتێبەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەناو کۆمەڵگه‌دا بڵاوبۆتەوە، زۆرێک لە نووسەرە گەورەکانی دانیمارک ئه‌م خەڵاتەیان بردۆتەوە و ھەر نووسەرێکیش دەتوانێت یەکجار لە ژیانیدا ئه‌م خەڵاتە وەربگرێت، من کە ئه‌م خەڵاتەم وەرگرت یەکەمین نووسەرێکم، کە پاشخانێکی کوردی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستم ھەیە. بەر لەمن ئه‌و خەڵاتە بە کەسێکی ھەڵگری ئه‌و پاشخانە نەدراوە.

ktv

ھەروەھا یەکەمین نووسەرێکی پەناھەندەم، کە ئه‌م خەڵاتە وەربگرێت، وەک چۆن لە ھەمانکاتدا گەنجترین نووسەرێکم خەڵاتەکەم پێبەخشرابێت، بەبۆنەی وەرگرتنی ئه‌م خەڵاتەوە دەمەوێت جارێکی تر پێ لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ دابگرم، وەک چۆن لە وتارەکەمدا لە شاری کۆپنھاگن باسمکرد.

لە لای من بەرگریکردن لە ئازادی نووسین و رادەربڕین بابەتی ھەرە گرنگی ئه‌م سەردەمەی ئێستامانە. ئه‌م ئازادییە لە ئێستادا لەژێر ھەڕەشەیەکی بەردەوام و ھەمەلایەندایە. نەک تەنھا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بەڵکو لەناو ئه‌وروپا خۆشیدا. باشترین نموونەیەک ئه‌م ھەڕەشەیەمان نیشانبدات سەربڕینی ئه‌و مامۆستا فەرەنسییە بوو لەسەر بەرگریکردن لە ئازادیی رادەربڕین و ھەوڵدان بۆ ناساندنی منداڵان بەم ئازادییە و فێرکردنیان، کە رێزی لێبگرن. من وەک نووسەرێک ناتوانم ھەرگیز بەرامبەر بەم ھێرشانه‌ و پەلامارە بێدەنگبم. ئه‌گەر رۆمانەکانی من مانایەکیان ھەبێت ئه‌وا لە بەرگریکردنییاندایە لەم ئازادییانە و لە رێگرتن لە سوکایەتیکردندا بە مرۆڤ، یان کورتکردنەوەی بۆ کەسێک کە خاوەنی را و بۆچوونی خۆی نەبێت و تەنھا گوێیەک بێت بۆ بیستن و دووبارەکردنەوەی قسە و بۆچوونی گەورەکانی".

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.