میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد؛ بنیامین نەتەنیاهۆ بە سەردانێکی نهێنی چوەتە سعودیە و چاوی بە جێنشینی ئەو وڵاتە کەوتووە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوێنێ یەکشەممە بەنهێنی سەردانی سعوودیەی کردووە.
وهزیری دهرهوهی عهرهبستانی سعودی ئهو ههواڵانهی رهتكردهوه كه باس له كۆبوونهوهی شازادهی جێنشینی وڵاتهكهی و گهوره بهرپرسانی ئیسرائیل دهكهن.
هەروەها بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەر، رادیۆی سوپای ئیسرائیل هەمان هەواڵی بڵاو کردۆتەوە.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل لەهەواڵەکەدا ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە کە لەمیانەی سەردانەکەدا نەتەنیاهۆ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودییە و مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبۆتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ رزگار
ژێدەر/ حوڕە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.