سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادهی خوالێخۆشبوو ( میرزا خاڵ رەفیق) كرد ئهمه دهقهكهیهتی:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەری پارێزگای سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول ( میرزا خاڵ رەفیق) م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکارو هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.