ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، کوشتنی تۆقێنەری ژنێک لە کەلار ئیدانه دهكات.
ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی كونسوڵخانەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردەوە، من زۆر دڵتەنگ بووم بە خوێندنەوەی ھەواڵی کوشتنی تۆقێنەری ژنێک لە کەلار دوێنێ. ئێمە دەبێت بڵێین نەخێر بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری.
ئەم جۆرە کوشتنانە ھیچ شتێک لە خۆناگرێت جگە لە شەرمەزاری، نابێت کاری لەم جۆرە قبوڵکراو بێت لە ھەرێمی کوردستان کە شانازی دەکات بە ناوبانگییەکەی بۆ ھەمەڕەنگی و لێبوردەیی.
کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەر
شایهنی باسه بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان ڕایگهیاند: دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەبەرواری 20\11\ 2020 ئاگادارکراینەوە لەبوونی تەرمێک لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار ، دەست بەجێ مەفرەزەکانمان چوونە شوێنی ناوبراو دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (م - ا - م ) لەدایکبووی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوەو گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگهیاند: بەئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە لەشوێنی ڕووداوەکە کراو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا .
ئاماژهی بهوهشكرد، دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر مەفرەزەکانمان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان نابەتاوانەکەدا کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەو تاوانەیان ئهنجامداوه لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 تۆمەتباران بەندکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.