بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دوو رێگە دەگرینە بەر کە یەکیان پێکوتەی کۆرۆنایە.
د. خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی راگەیاند: چەند ھۆکارێک بوونە ھۆی کەمبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کە بەشێک لە ھۆکارەکە توندکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان بوون، هەروەها پابەندبوونی ھاووڵاتیان بە رێکارەکان و ئەمانە ھۆکار بوون کە رێژەی تووشبوون کەم بکرێتەوە.
لەبارەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناوە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: بەپێی پێشبینیەکان، شەپۆلی سێیەمیش دەبێت، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شەپۆلی سێیەم، دوو رێگە بەردەستە، یەکەم رێکارەکان وەک پێشتر توندتر بکرێن و ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و رێکارەکان جێبەجێ بکەن و رێگەی دووەمیش بە پێکوتەی کۆرۆنا ئەگەر تا گەیشتنی شەپۆلی سێیەم پێکوتەکەش بگات، یان نا ئەگەر گەیشت بە پێکوتە رێگەیەکی باش دەبێت بۆ کەمبووونەوەی تووشبوان و رێژەی مردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.