له میانهی بهشداریكردنى له بهرنامهی رۆژهڤی كوردستان کاوە عەبدولعەزیز مامۆستای زانکۆ، سهبارهت به پهیوهندییهكانی ئهمهریكا و ههرێمی كوردستان له بواری ئابووری و گهشهسهندنی پهیوهندییهكان رایگهیاند: ئەمەریكا كاریگەری لەسەر تەواوی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێت بە شێوەیەكی راستەوخۆ ، ئێران لە ساڵانی رابردوو زۆر زیانی پێگەیشت، چاوەڕوان دەكرێت لە 4 ساڵی ئایندە تۆزیك بارودۆخەكەی كەمتر زیانی پێ بكەوێت .
روونیشیكردهوه كه لەگەڵ دەستپێكێكی نوێی ئیدارەی ئەمەریكا گۆرانكاری لەو كاریگەرییە دەكرێت بۆ سەر جیهان ئەمەریكا وەك دامەزراوەیەكی زلهێز ماوەتەوە ، چونكە جەنگی ناوەخۆی ئەمەریكا درێژ نەبوو ، دواتر ئەمەریكا براوە بووە لە جەنگی جیهانی بووە كە ئەوەش خاڵێكی بەهێز بووە ، هەروەها ئەمەریكا وەبەرهێنانی خۆی زاڵ كردووە لە ئەوروپا دوای جەنگی جیهانی دووەم . دراوی ئەو وڵاتەش تا رادەیەك زاڵ بووە بە سەر دراوی وڵاتانی جیهان . ئەوانە خاڵی بەهێزی ئەمەریكا بووە لە رابردوودا .
کاوە عەبدولعەزیز وتیشی ئەمەریكا هەوڵ دەدات گرنگی بەو كەس و لایەنانە بدات كە هاوكارو هەماهەنگن لە گەڵ ئەمەریكا لە وڵاتەكانیان ، هەرێمی كوردستان بۆیە هەمیشە پێویستە وا بیر بكاتەوە كە ئەكەر ئەمەریكا سوودمەندیش بێت بەڵام لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان تەواو بێت و پاشەرۆژیش بۆ هەرێمی كوردستان پاشەرۆژێكی رووناك بێت ، لە رووی ئابووری ، هەروەها هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان پارێزراو بێت ، لە سەر ئاستی عێراقیش سەنگی هەرێم پارێزراو بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.