هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، هه‌ماهه‌نگكاری كارگێڕیی گشتیی رێكخراوی داعشیان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیرکرد، لەکاتێکدا بەنیازبوو کۆبوونەوە بە ژمارەیەک چەکداری داعش بکات لە دەوروبەری بەغدا.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژی فهرماندەی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر توانییان ئه‌بو نه‌به‌و، هه‌ماهه‌نگكاری كارگێڕیی گشتیی رێكخراوی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن، لەکاتێکدا بەنیازبوو كۆبوونه‌وه به گرووپه تیرۆرستییه‌كان بكات.
گوته‌بێژه‌كه له بهیاننامهكەیدا هەروەها دەڵێ: پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه لەدوای به‌داوادچوونی مه‌یدانی و چاودێرییه‌كی به‌رده‌وام ئه‌نجامدراوه و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگریی ده‌زگای دژه‌تیرۆر بووە".
ئەو بەرپرسەی داعش، کە بە ئەبو نه‌به‌و ناسراوە، له وڵاتێکی دیکەوە گه‌یشتووه‌ته عێراق (بەڵام ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا نەکراوە).
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە ئه‌بو نه‌به‌و، له ساڵی دووهه‌زار و سێوه به چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی ناسراوه، كاتێك كاری بۆ هه‌ردوو رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده و داعش كردووە. ئەو، له رێگه‌ی نامه‌ی نووسراوی كاغه‌زییه‌وه په‌یامه‌كانی له‌لایه‌ن والی عێراقه‌وه پێده‌گه‌یشت و راده‌سپێردرا ئه‌ركی هه‌ماهه‌نگی و كاره كارگێڕی و سه‌ربازی و میدیاییه‌كانی گرووپه تیرۆیستییهكانی ده‌روبه‌ری به‌غدا رێكبخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.