رەحیم رەشیدی ئەندام لە ئەنستیتۆی گۆڵد بۆ کاروباری ستراتیژی نێونەتەوەیی له میانهی بهشداریكردنى له بهرنامهی رۆژهڤی كوردستان سهبارهت به پهرهپێدانی پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و ئهمهریكا رایگهیاند: دەرەنجامەكانی هەلبژاردن ئێستا مشتومڕی تێدا ماوە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا تا ئێستا دانی بە ئەنجامەكان نەناوە ، لە ئاستی ناوەخۆ و دەرەوەی ئەمەریكا دیموكراسیەتی ئەمەریكا بێ بایەخ دەكات لە جیهاندا . ئەمەریكا هەمیشە گەورەترین پیشكەوتووترین تەكنەلۆژیا لە ئەمەریكایە ، بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە ساڵی نوێدا ڤاكسینی كۆرۆنا لەو وڵاتەیە .
راشیگەیاند: جۆبایدن وەك كەسێكی بە ئەزموون ،هەوڵ دەدات ئەمەریكا بە باڵادەستی خۆی بپارێزێت . هەوڵ دەدات ناتۆ بەهێز بكات ، ئەو درزەی ئەمەریكا چارەسەر بكات . ئەو برینانە سارێژ بكات كە دووچاری ئەمەریكا بووە .
رەحیم رەشیدی هەروەها وتیشی ئەمەریكا وڵاتێكی دەگمەنە لە رووی پراكتیزە كردنی سیستەمی دەسەڵات ، سەرمایەی مرۆیی بایەخی زۆری پێ دەدرێت ، لە سەر ئەو بنەمایە ئەمەریكا گەشە دەكات . گومان لەوە دا نییە پێگەی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بەهێزتر دەبێت ، دووپاتیشی دەكەنەوە كە مافەكانی كورد دەستەبەر دەكرێت لە چوارچێوەی عێراقدا. دۆزی كورد لە 4 ساڵی ئایندەدا پێشكەوتن بە خۆیەوە دەبینێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.