سهرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی خێزانی (عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان)ـی ئامۆزامایان پهیامێكی بڵاوكردهوه، ئهمه دهقهكهیهتی:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە خێزانی (عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان)ـی ئامۆزامان بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.
هیوای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووەمی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.