كهمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش ھێرشی كردۆته سەر لیوای 52ی سوپای عێراق له رۆژئاوای دووز خورماتوو.
بەرپرسی راگەیاندنی لیوای 16ی حەشدی شەعبی لە دووزخورماتوو راگەیاند: كهمێك پێش ئێستا داعش ھێرشی کردوەتە سەر لیوای 52ی سوپای عێراق لە ناوچەی بەستملی لە رۆژئاوای دووز خورماتوو و نزیک شارەدێی ئامرلی و شەر و پێكدادان له نێوان چهكدارانی حهشدی شهعبی و سوپای عێراق و تیرۆریستانی داعش روویداوه.
بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی وەک ئاماری سەرەتایی لە ھێرشەکەی داعش بۆ سەر سوپای عێراقی لە بەستاملی لە رۆژئاوای دووزخورماتوو دوو سەربازی عێراقی برینداربوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.