لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێوبەری گشتیی ئاو‌و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرانی ئاوی پارێزگاکانی ھەرێم و ستافی وەزارەتی شارەوانی كۆبوونه‌وه
لهراگهیاندراوێكدا لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه سەرەتای کۆبوونەوەکە لوقمان وه‌ردی سەرۆکی لیژنە کورتەباسێکی دەربارەی گرنگیی ئاو‌و پاراستنی ئاو‌و ئاوەڕۆ خستەڕوو و تیشکی خستەسەر بەشێک لەبڕگەو مادەکانی ناو پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەھەرێمی کوردستان.
راشیدهگهیهنن كه دواتر شاندی میوان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر مادەو بڕگەکانی ئەو پێشنیازەیاساییە خستەڕوو و داوای ھەندێ گۆڕانکارییان کرد كه لەخزمەتی زیاتری پڕۆژەکەدا بوو و داواشیانکرد کاتی زیاتر تەرخان بکرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی گشتگیر لەسەر پێشنیازەیاساکە، سەرۆکی لیژنەكه‌ی په‌رله‌مانیش داوای‌کرد شانده‌كه‌ى وەزاره‌تى شاره‌وانیش لەداھاتووەکی نزیکدا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و بۆئه‌وه‌ى پێشنیازەیاساکە دەوڵەمەندتر بکرێت و ڕاپۆرتەکە ئامادە بکرێت و رێكاره یاساییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت بۆئه‌وه‌ى خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لەبەشێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە گفتوکرا لەسەر کێشەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان و لیژنەی شارەوانی داوای چارەسەری کێشەکەی کرد کەبارگرانیی دارایی نەکەوێتە سەر ھاووڵاتییان و چارەسەری کۆتایی بۆ بدۆزرێتەوە.
لەکۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ھەردوولا جەختیان لەگرنگی و پێویستیی بوونی ئەو ھەماھەنگی و پەیوەندییانە کرده‌وە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.