دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌و له كه‌یسه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕوای وایه سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌به‌ر وڵاته‌كه، ڕاده‌سپـێرێت كه ده‌ستبكه‌ن به پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
ترامپ ئێواره‌ی دووشه‌ممه له تویته‌ره‌كه‌ی نووسی، ئیملی مورفی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان GSA و تیمه‌كه‌ی ڕاده‌سـپـێرێت هه‌ستن به پـرۆتۆكۆله سه‌ره‌تایـیه‌كان و هه‌روه‌ها به تیمه‌كه‌ی خۆشی وتووه هه‌مان كاربكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیGSA، ده‌زگایه‌كی حكومه‌تی فیدراڵی ئهمهریكایـیه، به‌رپـرسه له پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان سه‌رۆكه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی وڵاته‌كه.
ئیملی مورفی له نامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ جۆو بایدن نووسیویه‌تی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای GSA ، به‌پـێی یاسای 1963 ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه و خزمهتگوزاریـیهكان دابینبكات بۆ پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه.
جه‌ختی كرده‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی له ژێر فشاری هیچ كاربه‌ده‌ستێك نیـیه چ له كۆشكی سپی یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی و نه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ.
به‌م بڕیاره‌ی ئیملی مورفی، ده‌زگای GSA ده‌توانێت ملیۆنان دۆلار بۆ پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه دابینبكات و تیمی تره‌مپ ده‌ستبكه‌ن به كاركردن له‌گه‌ڵ تیمی جۆو بایدن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.