جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق رایدهگهێنێت،له‌ئێستادا، دوو ھه‌زار چه‌كداری داعش له باكووری بابل، به‌غدا و ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان بوونیان ھه‌یه.
جومعه عناد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه كه له‌ئێستادا، ، دوو ھه‌زار چه‌كداری داعش له باكووری بابل، به‌غدا و ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان بوونیان ھه‌یه كه زۆربه‌یان چه‌كداری خۆجێین.
راشیگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش له ھێرشهكانیاندا، چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كارده‌ھێنن و گوتی: له‌نێو ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌دا كه چه‌كدارانی داعش به‌كاری ده‌ھێنن، جوره قهناسێكه كه ئامانجه‌كه‌ی له دووری دوو كیلۆمه‌تر ده‌پێكێت.
جومعه عناد ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش توانای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی نه‌ماوه و له ھه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌وه‌كردووه كه ھێزه‌كانی سوپایش ناتوانن ره‌وشی ئه‌منی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق كۆنترۆڵ بكه‌ن به تایبه‌تیش ناوچه بیابانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.