ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٥٩ ملیۆن و ٥١٥ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٤٠٢ هه‌زار و ٣٢ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٥٩ ملیۆن و ٥١٥ هه‌زار و ٣٨٠ كه‌س، هاوكات ٤١ ملیۆن و ١٥٧ هه‌زار و ١٦٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ١٦ ملیۆن و ٩٥٦ هه‌زار و ١٨٨ كه‌سیش له‌ئێستادا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، ١٢ ملیۆن و ٧٧٧ هه‌زار و ١٧٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٦٣ هه‌زار و ٦٨٧ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه تۆماركردووه.
دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
هیندستان نۆ ملیۆن و ١٧٧ هه‌زار و ٨٤٠ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل شه‌ش ملیۆن و ٨٨ هه‌زار و چوار حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا دوو ملیۆن و ١٤٤ هه‌زار و ٦٦٠ حاڵه‌ت، رووسیا دوو ملیۆن و ١١٤ هه‌زار و ٥٠٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا یه‌ك ملیۆن و ٦٠٦ هه‌زار و ٩٠٥ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا یه‌ك ملیۆن و ٥٢٧ هه‌زار و ٤٩٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا یه‌ك ملیۆن و ٤٣١ هه‌زار و ٧٩٥ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین یه‌ك ملیۆن و ٣٧٤ هه‌زار و ٦٣١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا یه‌ك ملیۆن و ٢٥٤ هه‌زار و ٩٧٩ حاڵه‌ت و مه‌كسیك یه‌ك ملیۆن و ٤٩ هه‌زار و ٣٥٨ حاڵه‌ت، پێرو ٩٥٠ هه‌زار و ٥٥٧ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ٩٤٦ هه‌زار و ٦٤٨ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ٨٧٦ هه‌زار و ٣٣٣ حاڵه‌ت، ئێران ٨٦٦ هه‌زار و ٨٢١ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٧٦٩ هه‌زار و ٧٥٩ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ٦٣٥ هه‌زار و ٦٨٩ حاڵه‌ت، به‌لجیكا ٥٥٩ هه‌زار و ٩٠٢ حاڵه‌ت، چیلی ٥٤٢ هه‌زار و ٨٠ حاڵه‌ت، عێراق ٥٣٧ هه‌زار و ٤٥٧ حاڵه‌ت و ئیندۆنێزیا ٥٠٢ هه‌زار و ١١٠ حاڵه‌ت.
به‌ده‌ر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
به‌ڕازیل ١٦٩ هه‌زار و ٥٤١ حاڵه‌ت، هیندستان ١٣٤ هه‌زار و ٢٥٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ١٠١ هه‌زار و ٩٢٦ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٥٥ هه‌زار و ٢٣٠ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٥٠ هه‌زار و ٤٥٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٤٩ هه‌زار و ٢٣٢ حاڵه‌ت، ئێران ٤٥ هه‌زار و ٢٥٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٤٣ هه‌زار و ١٣١ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٣٧ هه‌زار و ١٢٢ حاڵه‌ت، رووسیا ٣٦ هه‌زار و ٥٤٠ حاڵه‌ت، پێرو ٣٥ هه‌زار و ٦٤١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٣٥ هه‌زار و ٤٧٩ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٢٠ هه‌زار و ٩٦٨ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٦ هه‌زار و دوو حاڵه‌ت، به‌لجیكا ١٥ هه‌زار و ٧٥٥ حاڵه‌ت، چیلی ١٥ هه‌زار و ١٠٦ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٤ هه‌زار و ٥٨٣ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ١٣ هه‌زار و ٧٧٤ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ١٣ هه‌زار و ٢٥٥ حاڵه‌ت، توركیا ١٢ هه‌زار و ٥١١ حاڵه‌ت، عێراق ١١ هه‌زار و ٩٩٦ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١١ هه‌زار و ٥٢١ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ١١ هه‌زار و ٧٥ حاڵه‌ت و رۆمانیا ١٠ هه‌زار و ١٧٧ حاڵه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.