وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه پێنج تیرۆریستی داعش له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدرال، پێنج تیرۆریستییان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ئه‌و پێنج تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون له به‌ناو كه‌رتی كه‌ركووك له ویلایه‌تی عێراق سه‌ربه داعش چه‌كداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.