ئێواره‌ى دووشه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌م، سه‌نته‌رى دیانا بۆ ڕ‌ۆشنبیرى و راگه‌یاندن مه‌راسیم و ماته‌مین بۆ کۆچی دوایی د. فه‌رسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر سازكرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تى حكوومى و ناسرواى دیانا و سۆران و رواندز و ده‌ڤه‌ره‌كه به‌شداربوون.
به وه‌ستانى خوله‌كێك بۆ روحى خوالێخۆشبوو شه‌هیدانى نیشتیمان مه‌راسیم ده‌ستپێكرا، دواتر به‌شداربووان به دانانى تاجه گوڵینه یادى کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر بەرز راگیرا.
له میانى مه‌راسیمه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه له وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌حمه‌د قادر قائیمقامى قه‌زاى رواندوز، باسیان لە رووڵی دیاری کۆچ کرد‌و کردوو به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌و و ڕێبازى خوالێخۆشبوو دووپاتكرده‌وه.
هەروەها سوپاسى سه‌نته‌رى دیانایان كرد، بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسیمه‌كه بۆ روحى خوالێخۆشبوو، به به‌رز و پیرۆزیان نرخاند و سه‌نته‌رى دیانایان به سهڵمێنهرى پێكه‌وه ژیان له خۆشى و ناخۆشیدا وه‌سفكرد.
له كۆتایشدا ووتارى سه‌نته‌رى دیانا بۆ روحى خوالێخۆشبوو له لایه‌ن سه‌رۆكى سه‌نته‌ر ئیڤان جانێ پێشكه‌شكرا، دوای پەرۆشی بۆ گیان لەدەستدانی پارێزگاری هەولێر، ئەوەشی دوپات کردەوە کە دیانا هه‌ر وه‌ك چۆن مه‌ڵبه‌ند و شوێنى پێگه‌یاندنى مرۆڤی کارامەو لێهاتوو بووه بۆ خاك ونشتیمان هه‌ر وا به‌رده‌وامده‌بێت.
ژێده‌ر -زاری کرمانجی
سه‌نته‌رى دیانا ماته‌مینی بۆ پارێزگاری هەولێر ساز کرد
چه‌ندین كه‌سایه‌تى حكوومى و ناسرواى دیانا و سۆران و رواندز و ده‌ڤه‌ره‌كه به‌شداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.