د.ئه‌حمه‌د فه‌یاز ،چاودێری سیاسی به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوری و یاسایی خاوه‌ن بڕیار‌و سه‌روه‌ری خۆیه‌تی، سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵ و پێشنیارانه‌ی كه له ئێستادا باس ده‌كرێن و له لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا پلانی بۆ داده‌نرێت، عێڕاق و سه‌روه‌رییه یاساییه‌كه‌ی تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی عێڕاقدا خاوه‌ن ده‌ستور و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی ،گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه و جێ به‌جێكردنی هه‌ندێك داواكاری ناشه‌رعی،له‌لایه‌ن یاساوه رێگه‌ی پێ نادرێت ، هه‌روه‌ها ده‌ستوور رێگه نادات وه‌ك پارێزگایهیهك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه له ده‌ستوری عێڕاق هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی بوونیان هه‌یه،هاوكات خاوه‌ن سه‌روه‌ری و یاسایی خۆیانن و زمانی كوردیش زمانی فه‌رمی و دووه‌می عێڕاقه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور ده‌ربڕیوه ، به‌ڵام مخابن ئه‌وه سێ مانگه حكومه‌تی به‌غدا ئاماده‌یی تێدا نییه به ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات .
فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.