بێنیامین ناتانیاهو ،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ئاشكرای كرد كه له كاتێكی نزیكدا سه‌ردانی به‌حرێن ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵدا واژوو كردووه.
بێنیامین ناتانیاهو له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له هه‌ژماری تویته‌ره‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ جێنشینی به‌حرێن و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، سه‌لمان بن حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌كرد كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌حرێن بانگهێشتی كردووه سه‌ردانی مه‌نامه بكات، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له كاتێكی نزیكدا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
بێنیامین ناتانیاهو زانیاری سه‌باره‌ت به واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، گابی ئاشكینازی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمییدا، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌حرێن ده‌كات.
ئیسرائیل و به‌حرێن له رێوڕه‌سمێكدا كه له ١٥ی ئه‌یلوولی رابردوو له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان واژووكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.